
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی 102 داوای یاسایی 800 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی دهگهڕێنرێتەوە، له داهاتی باجیش %40 بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه.
چاكسازی له كه‌رتی نه‌وت
له‌م كابینه‌یەدا ڕاپۆرتەکانی (دیلۆیت) لەجیاتی ئەوەی سێ مانگ جارێک بڵاوبکرێتەوە كرایه مانگانه، ڕاپۆرتەکانیش له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتن و خه‌رجیی داهاتی نه‌وت گاز بۆ ڕای گشتی، هاوكات 32 پاڵاوگه‌ی نایاساییش داخران.
بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکومەت
پۆرتاڵی خزمەت، ئەرکی ئاشناکردنی هاووڵاتیانە بەو 499 خزمەتگوزارییەی کە لە 23 وەزارەت و دامەزراوەی حکومەتی هەرێم پێشکەش دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی ئەوەی هەیە تا 2025 سەرجەم کار و خزمەتگوزارییەکانی لە ڕێگه‌ی ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش بکات.
پێگه‌ی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوە نابێ بەرپرسانی باڵای حکومەت پێگەی کارگێریی خۆیان بۆ بازرگانی و دەوڵەمەندبوون بەکاربهێنن. بە پشتبەستن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، نابێ بەرپرسان کاری بازرگانی و بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان بکەن و لێپرسینەوە لە هەر سەرپێچییەک لەم بوارەدا دەكات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رجه‌م پله باڵاكان فۆرمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی داراییه‌كان پڕكردووەته‌وه.
ڕێكاره یاساییه‌كان
له ڕێگه‌ی ڕێكاری یاسایی دوو هه‌زار و 353 ڕێكار به‌رامبه‌ر باجده‌ران و فه‌رمانبه‌ران له ماوه‌ی ساڵانه‌ی 2019- 2023 گیراوەتەبەر.
زیادكردنی داهاتی باج
بڕی داهاتی باج له ماوه‌ی چوار ساڵدا له (كۆمپانیاكان، ده‌رامه‌ت، خانووبه‌ره، خانووبهرەی میری و خاڵه سنوورییه‌كان) به‌م شێوه‌یه زیادی كردووه.
- ساڵی 2019، داهاته‌كه 627 ملیار و 524 ملیۆن و 94 هه‌زار دیناربوو.
- ساڵی 2020، داهاته‌كه 795 ملیار و 37 ملیۆن و 267 هه‌زار دینار بوو.
- ساڵی 2021، داهاته‌كه 796 ملیار و 287 ملیۆن و 671 هه‌زار دینار بوو.
- ساڵی 2022، داهاته‌كه 912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هه‌زار دینار بوو.
- ته‌نیا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2023 داهاتی باج 427 ملیار و 403 ملیۆن و256 هه‌زار دینار بووه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران