
یاری ئەلیکترۆنی
ئاڤا نیوز
بازاڕی یارییە ڤیدیۆییەکان لە فراوانبوون دایە و ئەمساڵ، قەبارەی داهات لەم بازارە گەیشتووەتە 216 ملیار دۆلار. هەروەها نزیکەی %25ـی داهاتەکەی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لە پڕۆسەی بە بازاڕکردن خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: داهاتی بازاڕی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە گەشەسەندن بەردەوامە، گەشەی ساڵانەی بازاڕەکە بە نزیکەی %6 دیاری کراوە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 سەرمایەی بازاڕەکە بگاتە 257 ملیار دۆلار. لەکاتێکدا ساڵی رابردوو قەبارەکەی بریتی بووە لە 196 ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرێکی کۆمپانیای 'باین' دەریدەخات، قەبارەی داهاتی بازاڕەکە لە ئێستادا 204 ملیار دۆلارە، بۆ ساڵی داهاتوو دەگاتە 216 ملیار، هەروەها بۆ ساڵی 2026 دەگاتە 229 دۆلار، ساڵی 2027 ڕێژەی پارەکە دەگاتە 240 ملیار دۆلار و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 قەبارەی پارەکە بۆ 257 ملیار دۆلار بەرزبێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای بەدواداچوونێکی کۆمپانیای باین لە شەش وڵاتی جیاواز لەوانە ئیمارات، بەرازیل، ئەندەنوسیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا لەسەر 5 هەزار بەشداربوو ئەنجام دراوە.
ئەمەش بزانە: نزیکەی %80ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان 18-2 ساڵان دایە یارییە ئەلیکترۆنییە ڤیدیۆییەکان دەکەن و کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر فراوانبوونی قەبارەی بازرگانی ئەم بازاڕە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






