
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کێشەی مووچەی 21 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، مووچەکانیان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە هەفتەی ڕابردوو ئاراستەی شاندی هەرێمی کوردستان کراوە، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوو، داوای ڕوونکردنەوەی لەسەر کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 21 هەزار مامۆستا فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان شوێنی ئەرکیان لە کەرکووک، مەخموور، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالەیە، مووچەیان لە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەرێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "وەزارەتی دارایی عێراق گومانی هەبووە، کە فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و بەغدا مووچەیان هەبێت، بەڵام دوای ناردنی بایۆمترییەکان گرفت بۆ ناردنی مووچەکانمان نەماوە و پارەکەمان بۆ خەرج دەکرێت."
لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی 29-08-2024 شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی شاندی دارایی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، شاندی هەرێمی کوردستان تیشکیان خستووەتەوە سەر ئەوەی، وردبینی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کراوە و مووچەکانیان خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە