
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەتی چاوەڕوانیی دەپچڕێنێت و شوێنگرەوەی ئۆکراینا بۆ هەناردەی گازی وڵاتەکەی دیاری دەکات، کە تورکیای دۆستیەتی.
وێنە گەورەکە: کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ هەناردەی گازی ڕووسیا لەڕێگەی خاکی ئۆکراینا بۆ ئەوروپا کۆتایی دێت. لە ئەگەری درێژنەکردنەوەی رێککەوتنەکە، تورکیا دەبێتە شوێنگرەوەی ئەو وڵاتە بۆ هەناردەی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا.
ڕاگەیاندنی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆڕبەندی ئابووریی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، ئامانجی ڕووسیا درێژەدانە بە گواستنەوەی گاز بۆ یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام ناتوانێت ئۆکراینا ناچار بکات ڕێککەوتنەکە درێژبکاتەوە.
چی ڕوودەدات: یەکێتیی ئەوروپا پێش هاتنی وەرزی زستان ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی گاز دەکات، کە سەرچاوەی یەکەمی دابینکەر بۆیان ڕووسیایە، بۆیە ئەوروپا چاوەڕوانی بڕیاری مۆسکۆیە. پووتین دەڵێت، "پێناچێت یەکێتیی ئەوروپا گازی ڕووسیای نەوێت، ئەگەر ئۆکراینا ڕازی نەبوو، تورکیا شوێنگرەوەیەکی باشە بۆ بەردەوامیدان بە هەناردەکان".
بابەتە ستراتیژییەکە: ئەگەر تورکیا ببێتە شوێنگرەوەی ئۆکراینا بۆ دابینکردنی گازی ئەوروپا، ئەوا ئەنقەرە لە سیاسەتی یەکێتیی ئەوروپا قسەڕۆیشتوو و لە هاوپەیمانیی ناتۆش بەهێزتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






