
سەرچاوەی وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نیكۆڵاس دەبڵیو سكرتێری گشتی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان "ئەپیكۆر" لە ڕێگەی سیناتۆری ئەمریكا "ڕیچارد جەی" داوا دەكات، سەركردەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پرسێكی گرنگ باس بكەن، ئەویش دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
بۆچی گرنگە: كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەكۆیەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیدارترین هەڕەشە ئەمنییەكان لە جیهاندا، بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە لە ئاداری 2023 بەهۆی بڕیارێكی دادگای نێوبژیوانی پاریس ڕاگیرا، جارێكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات.
نوسراوی فەرمی: نیكۆڵاس دەبڵیو سكرتێری گشتی ئەپیكۆر لە نوسراوێكدا كە تایبەت بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە، دەڵێت " ئێمە داوای یارمەتی بە پەلەتان لێدەكەین بۆ فشارخستنە سەر حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بۆ كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق- توركیا بنێت، كرانەوەی ئەم بۆرییە خزمەتێكی زۆری ئابووریی كوردستان دەكات و ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت".
"حكومەتی عێراق دەبێت بە زووترین كات هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێبكاتەوە، هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ بكات و بەدڵنیاییەوە پارەی كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی نەوت لەوانەش ئەندامانی ئەپیكۆر بدات، حكومەتی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەردەوام هەڕەشەی دارایی لە هەرێمی كوردستان دەكات، بەوهۆیەشەوە مانگانە نزیكەی ملیارێك دۆلار لەدەستچووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





