
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار پەتاتەی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی کیشووەری ئەفریقا کرا و بڕیاریشە پرۆسەکە بەردەوام بێت.
بۆچی گرنگە: هەناردەكردنی بەرهەمی جووتیارانی ناوخۆ بۆ وڵاتان، جگە لەوەی ڕێگر دەبێت لە بەفیڕۆچوونی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانەی كە لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترن، هاوكات لەڕووی ئابوورییەوە گرنگیی خۆی هەیە و لەو ڕێگەیەوە بڕێكی زۆر پارە لە دەرەوە دێتە نێو هەرێمی كوردستان و دەكەوێتە دەست خاوەنكارەكان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاری هەولێر خاوەنی زۆرترین ڕێژەی بەرهەمی پەتاتەیە و ئەمساڵ 600 تۆن پەتاتە تەنیا لە سنووری شاری هەولێر بەرهەم هاتووە، دوا هەناردەكردن بۆ ژمارەیەك وڵاتی دراوسێی عێراق، بۆیەكەمجاریش پەتاتەی هەرێمی كوردستان هەناردەی كیشوەری ئەفریقا کرا.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: کاری زۆر کراوە بۆ پێشخستنی سێکتەری بەرهەمهێنانی پەتاتە، لە 15 بۆ 20 ساڵی ڕابردوو پێداویستی تەواوی ناوخۆمان نەبوو، بەڵام ئێستا ڕێژەی بەرهەم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گرێبەستی نێوان كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیایەكی لیبیریا وەك هەنگاوی یەكەم 100 تۆن پەتاتە هەناردەی لیبیریا دەكرێت و ڕۆژی 10-10-2024 هەناردەكردنەكە دەستی پێكرد.
ئەمەش بزانە: پێش ئەم کابینەیە بەرهەمهێنای پەتاتە 25 هەزار تۆن بوو، ئێستا گەیشتووەتە 800 هەزار تۆن.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ساڵی 2023ـدا 86 هەزار و 453 دۆنم زەوی بە پەتاتە داچێنراون و 800 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، لە کابینەی نۆیەمدا هەشت هەزار تۆن هەناردەی ئیمارات و سعودیە کراوە، چەند وڵاتێکی دیکەش لەنێویانیشدا لیبیریا داوای پەتاتەی کوردستانیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە