
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکان لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە بە داشکانی بڕیک پارە بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان بە ڕێژەی جیاواز.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشکاندنی 45% بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، هاوکات داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی پێنج ساڵە ئەم داشکانە بۆ قوتابیان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش قوتابیانی دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەتوانن لەم داشکاندنە سوودمەندبن.
ئەمەش بزانە: بڕیارە رۆژی یەکشەممە 3-11-2024، ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت و چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






