
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرچاوە: شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داواکارییەک ئاراستەی سوودانی دەکەن، بەمەبەستی دابینکردنی پارە بۆ سێ مووچە نەدراوەکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی 21-2-2024، دوای چەندجارێک دواخستن پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی یەکلاکردەوە و حکومەتی عێراقی بە ناردنی پابەند کرد، بڕیاریشی دا سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردوو قەرەبوو بکرێنەوە.
نووسراوی فەرمی: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێک پاڵپشت بە واژۆی 25 پەرلەمانتار ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە و داوا دەکەن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی بە ئاڤا نیوزی گوت: داوامان کردووە حکومەتی عێراق بۆ هەر مانگێک بڕی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتی ناوخۆ سێ مووچەکەی پێ قەرەبوو بکرێتەوە.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەیتوانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دابەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





