
سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی برێکس
ئاڤا نیوز
فراوانبوونی کۆمەڵەی بریکس بەردەوامە و سەرەتای مانگی داهاتوو نۆ وڵاتی نوێ بە فەرمی وەک ئەندامی کۆمەڵەکە دەناسێنرێن.
وێنە گەورەکە: تادێت ژمارەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی بریکس زیاتر دەبێت، دوای بەڕێوەچوونی لوتکەی کۆمەڵەکە لە کازانی ڕووسیا لە مانگی ئۆکتۆبەر، بەشێک لەو وڵاتانەی بانگێشتی لووتکەکە کرابوون بەشێوەی هاوبەش وەک ئەندامی نوێ لە کۆمەڵەکە پەسەندکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە یەکی مانگی داهاتوو نۆ وڵاتی نوێ بەفەرمی دەبنە ئەندام لە کۆمەڵەکە، کە پێکدێن لە بیلاڕووسیا، کوبا، بۆلییڤیا، ئەندەنوسیا، مالیزیا، تایلاند، ئۆگەندا، ئۆزبەکیستان و کازاخستان بەشێوەی وڵاتی هاوبەش بەشداری لە کۆمەڵەکە دەکەن.
باکگراوند: جگە لە بەڕازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقیای باشوور هەریەک لە میسر و ئەسیوبیا و ئێران و ئیمارات ئەندامی کۆمەڵەکەن و بە بەشداریکردنی ئەم نۆ وڵاتەی سەرەوە هەژموونی کۆمەڵەکە لەسەر ئابووری جیهان فراوانتر دەبێت و کاریگەری لەسەر هەژموونی خۆرئاوا دروست دەکات.
لەلایەکی دیکە: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە چوار وڵاتی دیکە ئامانجیانە هاوشێوەی ئەم نۆ وڵاتە بە هاوبەشی بەشداری بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






