
دادگەی فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق وردەکاریی بڕیارەکانی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و پێویستە حکومەتی عێراق مووچە بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دادگەی فیدراڵیی عێراق وردەکاریی بڕیارەکانی سەبارەت بە مووچە بڵاوکردەوە و دەڵێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە هەمان کاتی مووچەخۆرانی عێراق دابەش دەکرێت.
شێوازی جێبەجێکردنی: دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارەکانی لە چوار خاڵدا کۆکردووەتەوە و ئەمانەن:
- لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابین بکات.
- سیستەمی دابەشکردنی مووجە بە ئەلیکترۆنی دەبێت، مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری بانکی تایبەتەوە لەڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە وەک بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین مووچەک وەردەگرن.
- دەبێت هەرێمی کوردستان هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات.
- هیچ قەرزێک نادرێت بە هەرێمی کوردستان بۆ مووچە تا ئەوکاتەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران لە بانکەکانی عێراق دەکرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





