وەزارەتی دارایی چوونی شاندێک لەبارەی مووچە و بودجە بۆ بەغدا پشتڕاست دەکاتەوە
- بزنس
- 19 کانوونی دووەم
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی ئاڤا لەبارەی چوونی شاندێکی باڵا بۆ بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە پشتڕاست دەکاتەوە، ئاوات شێخ جەناب سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بەرپرسانی بەغدا کۆدەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی لەبارەی ئامانجی سەردانەکە ڕوونی کردووەتەوە؛ شاندەکە ئەمشەو بەڕێکەوتووە و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە ئاڤا هەواڵی چوونی شاندەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش بڵاویکردەوە شاندەکە پێکدێت لە: دوو تیم:
یەکەم: تیمی سیاسی کە پێکدێت لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، کاتژمێر 08:00ی ئەمشەو تیکتیان بڕیوە و بە فڕۆکە لە هەولێرەوە دەچنە بەغدا.
دووەم: تیمی تەکنیکی کە هەر لەگەڵ ئەوانە، پێکدێت لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، عەبدوڵڵا ڕەمەزان، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون.
ئەمەش بزانە: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە سبەی دووشەممە لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، کە تاوەکو ئێستا دیارنییە چۆن دەنێردرێت. هەروەها وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەکی بە ئەلیکترۆنی ئامادە کردووە و ئاڤا زانیویەتی لیستەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






