
بڵند محەممەد مەم، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەگەڵ شاندی تونس
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك كۆمپانیای كشتوكاڵی وڵاتی تونس مەبەستیانە لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمی زەیتوون لە هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی تونس و نوێنەری بەشێك لە كۆمپانیا كشتوكاڵییەكانی ئەو وڵاتە كرد كە بەیاوەری شاندێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ئامانجیانە وەبەرهێنان لە بواری پەرەپێدانی بەرهەمی زەیتوون بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بڵند محەممەد مەم، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ڕایگەیاند: بایەخدان بە بووژاندنەوەی سێكتەری كشتوكاڵ و پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆ لەپێناو فرەچەشنكردنی سەرچاوەی داهات، لە كارنامەی سەرەكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و چەندین ڕاسپاردە و زانیاریی پێویستی بە شاندەكە دا بۆ كارئاسانیی وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تونس سەرەڕای بچووكی ڕووبەرەكەی، یەكێكە لەو وڵاتانەی كە خاوەنی ملیۆنان داری زەیتوونە و ساڵانە هەزاران تۆن زەیتوون هەناردەی دەرەوە دەكات و بووەتە سەرچاوەیەكی داهات بۆ ئەو وڵاتە، هەرێمی كوردستان مەبەستیەتی سوود لە ئەزموونی دەوڵەندی ئەو وڵاتە وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






