پەرلەمانی عێراق-وێنە:ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی تەقەدوم لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەدانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو فراکسیۆنەکەیان دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای چەند جارێک لە دروستکردنی بەربەست لەبەردم تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، لە کۆبوونەوەی شەوی چوارشەممەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لێکتێگەشتنێکی گشتیی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە.
لێدوانی فەرمی: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدوم کە لەهەمانکاتدا سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەدانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدەن.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) لە ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممە 29-1-2025، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان كۆبوونەوە لە نێوان سوودانی و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشەکەی ئەمریکای پشتڕاستکردەوە و هەڕەشە دەکات: دەتانکەینە ئامانج
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە