
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی یەکەم کۆبوونەوەی نێوان شاندی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسییە داراییانەی لە نێوانیاندا هەیە و سبەیش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی پێنجشەممە 30-1-2025، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانێك گەیشتنە شاری بەغدا، دوێنێ هەینی لە هۆتێل بەغدا كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێری كرا، ئەمڕۆش لە كاتژمێر (8:00)ەوە كۆبوونەوەی دووەم دەستی پێكردووە و تا ئێستا {کاتژمێر 02:00} تەواو نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بۆ ڕۆژی دووەم لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوامن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان. چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا هەردوولا کارەکان تەواو بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكە بەشدار نییە و دوێنێ بە شاندی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، سەردانی پارێزگایەکی عێراق دەکات و پێی ناكرێت بۆ كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە ئامادە بێت، ڕەنگە بۆ كۆبوونەوەی سبەی یەكشەممە بەشدار بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






