
سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە پاڵپشت بە پێناسی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی فراوانکردن و بەهێزکردنی ژێرخانی کەرتی گشتی و زیادکردنی کارامەیی حکومەت، سیستەمێکی نوێی دیجیتاڵی تایبەت بە بەڕێوەبردنی مووچە لەسەر بنەمای پێناسی دیجیتاڵی دەخاتە خزمەت.
بابەتە ستراتیژییەکان: سیستەمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی مووچە دەستپێشخەرییەکی ستراتیژیی حکومەتە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان و لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێم، کە لەسەر ستانداردی T3ی جیهانی دامەزراوە، جێگیر کراوە تاوەکو گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بەباشترین شێوە و بەپارێزراویی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی سیستەمەکە بگات.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئامانجی ئەم سیستەمە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەکانی مووچەیە بەشێوەیەکی سەرانسەریی لە کەرتی گشتیدا لەڕووی کارایی و وردی و ڕوونییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ڕاگەیاندنی سیستەمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی مووچە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سیستەمە وەرچەرخانێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان؛ بە پشتبەستن بە پێناسی دیجیتاڵی دەتوانین ژێرخانێکی بەهێز ئامادە بکەین بۆ ئەوەی کەرتی گشتی کاراتر، ڕوونتر و پارێزراوتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






