
کڕینی زێڕ لەلایەن پۆڵەنداوە
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی پۆڵەندا (NBP) کڕێنی زێری کردووە بە داینامۆی گەشەپێدان و سەقامگیری دارایی و ئابووری وڵاتەکەی و ڕکابەرایەتی بانکی ناوەندیی ئەوروپا دەکات.
وێنە گەورەکە: پۆڵەندا بەردەوامە لە کڕینی زێر و بەرزکردنەوەی یەدەگی دراوی وڵاتەکەی بەزێر، بەجۆرێک لە ساڵی رابردووە تاوەکو ئێستا توانیویەتی لە ڕیزبەندی ئەو 10 وڵاتە دابێت کە زۆرترین زێریان کرێوە.
ژمارەکان وادەڵێن: داتاکانی بانکی ناوەندیی پۆڵەندا دەریدەخەن کە بەهای زێری وڵاتەکەی لە ئێستادا 40.5 ملیار دۆلاری ئەمریکییە و تەنها لە مانگی یەکی ئەمساڵ 100 هەزار ئۆنسە زێری کڕیوە، ساڵی ڕابردوو پۆڵەندا بە کڕینی 90 تۆن زێر لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بوو کە زۆرترین زێریان کڕیوە لەسەر ئاستی جیهان.
لێدوانە فەرمییەکان: ئادەم گلاپینسکی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی پۆلەندا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی وڵاتەکەی لە کڕینی زێر پاراستنی پۆڵەندییەکانە لە هەڕەشە و مەترسی نەوەک فرۆشتنەوەی زێرەکە بۆ قازانج.
بابەتە ستراتیژیەکە: ئێستا پۆڵەندا بە 451 تۆن زێر نزیک دەبێتەوە لە ئاستی یەدەگی بانکی ناوەندیی یەکێتی ئەوروپا کە کۆی گشتی یەدەگی بانکەکە 506.5 تۆن زێرە. بەمەش پۆڵەندا نزیک دەبێتەوە لە رکابەرایەتی نێودەوڵەتی و پاراستنی سەقامگیری دارایی و گەشەی ئابووری لەسەر ئاستی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






