چاودێری دارایی: تێبینییەكان لەسەر خەرجی و داهاتی هەرێمی كوردستان زۆر كەمبوونەتەوە
- بزنس
- 16 شوبات

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئێستا لە هەرێمی كوردستانن، دەشڵێن، دەرەئەنجامی هەوڵ و هەماهەنگییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وایكردووە، تێبینییەكان لەسەر خەرجی و داهات بەشێوەیەكی بەرچاو كەم ببنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد كە پێكهاتبوون لە فەریق سلێمان، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و دکتۆر حەیدەر خالخال و دکتۆر عەلی خوزەیەر، بەڕێوەبەرانی گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی.
بابەتە ستراتیژییەكە: تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان بڕیارە ڕاپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ـەی مانگانە ئامادە بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پێگەی فەرمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئامادەیی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، دەرگای وەزارەت و دامەزراوەکان بەردەوام کراوەیە بۆ تیمەکان تا بتوانن لەنزیکترین کاتدا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.
لەلایەكی دیكەوە: تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی، سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیەکانی وەزیری داراییان کرد کە هەمیشە هاوکار بووە لەماوەی ڕابردوودا بۆ ئەوەی کارەکان بەباشی بەڕێوە بچن، دەرئەنجامی ئەو هەوڵانەش وایکردووە تێبینیەکانی تیمەکان لەسەر ڕاپۆرتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 7 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش