ئۆکراینا پێشنیاری ئەمریکا بۆ خاوەندارێتی 50٪ی کانزا دەگمەنەکانی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە
- بزنس
- 17 شوبات

ڤۆلۆدیمیێڕ زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا،
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لە بەرامبەر هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا داوای نیوەی ئەو کانزا دەگمەنانەی کردووە کە لە خاکی ئۆکراینا بوونیان هەیە
وێنە گەورەکە: ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی سێ ساڵە بهێنن، بەڵام وەک دیارە دۆناڵد ترەمپ نایەوێ بەدەستبەتاڵی بێتە دەرەوە و ئەمەش ناشارێتەوە کە ئۆکراینا خاکێکی دەوڵەمەند و کانزای دەگمەنی هەیە، بێنن ئەم کانزایانەمان لەبەرامبەر ئەم هاوکارییانە بدەنێ کە ئەمریکا پیشکەشی کردوون. دوای ئەوە زێلێنسکی گوتی وەرن و بیبەن.
پێدراوە راستەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فاینانشال تایمز و ئێن بی سی دا هاتووە، سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ڕەشنووسی گرێبەستێکدا پێشنیارێکی خستووەتە بەردەم ڤۆلۆدیمیێڕ زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ئەویش واژووی نەکردووە ، گوتویەتی پێویستە بە وردی بیخوێنمەوە و راوێژ بە کەسانی دیکەش بکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی رۆژنامەی زە ئێکۆنۆمیست، وەزیری دارایی ئەمریکا تەنها کاتژمێرێک مۆڵەتی داوە بە ڤۆلۆدۆمیر زێلێنسکی تاوەکو وەڵامیان بداتەوە لەسەر قەبوڵکردنی پێشنیارەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەر لەم بارەیەوە بەرپرسێکی بالای ئۆکراینا کە ئاگاداری وردەکاریی کۆبوونەوەکە بووە بە رۆژنامەی کیێڤی راگەیاندووە، کە سەرۆک داواکارییەکەی بەدڵ نییە و بەدوای گرێبەستێکی باشتردا دەگەرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






