
هەردوو لۆگۆی هەژماری من و ئاڕتی بانک. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ستایشکردنی بانکە بەشداربووەکانی هەژماری من هۆکارە بۆ بەهێزبوونی متمانەی وەبەرهێنەران و بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری من.
وێنە گەورەکە: ئاڕتی بانک وەک یەکێک لە بانکە بەشدارەکان لە پرۆژەی هەژماری من بەهۆی شەفافیەت و بڵاوکردنەوەی داتا داراییەکانی لەلایەن دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق ستایش دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاڕتی بانک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات "لە چوارچێوەی پابەندبوونمان بە شەفافیەتی دارایی و باشترکردنی متمانە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن پشکەکان، بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە بانکەکەمان بەیاننامە داراییەکانی بۆ ساڵی 2024 پێشکەش کردووە. ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانماندایە بۆ پابەندبوون بە ستانداردی دارایی و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەسەر بنەمای شەفافیەتی کاکردن. بەم پێیە دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق پەیامی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی بانکەکەمان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکەکە یەکێکە لەو پێنج کۆمپانیایەی لەسەر ئاستی عێراق لەلایەن دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراقەوە بەهۆی شەفافیەت و خستنەڕووی داتا و زانیارییە داراییەکانی ستایش دەکرێت.
بابەتە ستراتیژیەکان: شەفافیەت و بڵاوکردنەوەی داتا داراییەکان لەلایەن بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من هۆکارە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بانکی و زیادبوونی متمانەی بەشداربووان لە کەرتی بانکی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






