
بۆری نەوتی هەرێمی کورستان
ئاڤا نیوز
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نیشان دەدات و رێگای گەشە بە ڕێگای وزە ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتوون، تەنانەت ڕێککارە تەکنیکییەکان تەواوکراون. جاروباریش لێدوانی جیاواز لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەلپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "ئەوان دەمێکە ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان".
زانیاریی زیاتر: ئەلپارسلان بایراکتار دەشڵێت، "بۆری نەوتی کەرکووک-جەیهان لە چواری ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 یەوە ئامادەیە و ئەوان چاوەڕێی عێڕاق دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان".هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، "ئەم هێڵە نزیکەی ساڵێک و نیوە لەڕووی تەکنیکییەوە ئامادەیە بۆ کارپێکردن. لەگەڵ ئەوەی لە مانگی شوباتی 2023 بەهۆی بومەلەرزەکەی کارەمانماراشەوە سێ بۆ پێنج مانگێک کاری ڕێکخستنەوەی بۆ کرا، دوای ئەوە هێڵەکە ئامادەیە بۆ کارکردن".
لەلایەکی دیکە: "پەنا بەخوا لەڕێگەی ڕێگای گەشەوە، کە ئێمە بە "ڕێگای وزە"ش ناوی دەبەین، هێڵی وزە لە عێراقەوە دەبەستینەوە بە بەندەری جەیهانی تورکیا". ئەلپارسلان بایکراتار وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
سبەی یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدەدرێت
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واسیت ژمارەیەک بیانی دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت