
خانەنشینێک لەکاتی ژماردنی مووچەکەی. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم مانگە، لیستێک بۆ خەرجکردنی 12 مووچەکەی پاداشتی خانەنشینی ڕەوانەی بەغدا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم مانگە لیستی ئەو خانەنشینانەی کە لە 2025-01-01ـەوە خانەنشین کراون ڕەوانەی بەغدا دەکات بەمەبەستی خەرجکردنی 12 مووچەکەی پاداشتی خانەنشینی. خانەنشینەکان لە دایکبووانی 1962، 1963، 1964، 1965 دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم مانگە بۆ خەرجکردنی 12 مووچەکەی پاداشتی خانەنشینی، بە لیستێکی جیاواز ناوەکان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت. لیستەکە ئەوانە دەگرێتەوە کە مامەڵەیان تەواو کردووە و هیچ کێشەیەکیان نەماوە.
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەو خانەنشینانە کۆتا مووچە چەندیان وەرگرتووە، 12 مووچە لەسەر بنەمای ئەو موچەیە بەیەکەوە وەردەگرن. بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ئەو 12 مووچەیەی پاداشتی خانەنشینی ئەوەیە، نابێت خانەنشین خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






