
خانەنشینێک مووچەکەی لە یەکێک لە بانکەکان وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان کار لەسەر تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینان دەکات و بە تەواوکردنی فۆرمەکانیشیان، ناوی ئەو خانەنشینانە بۆ 12 مووچەکە لەگەڵ لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە ناردنی ناوی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین لەو سێ موالیدە بۆ بەغدا دەکات کە ئەمساڵ بەکۆمەڵ خانەنشینکراون، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی 12 مووچەی ئیکرامییەیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرج بکرێت.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کورستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا دۆسیەی زیاتر لە دوو هەزار و 500 خانەنشینیان بەدەست گەیشتووە و نزیکەی دوو هەزاریان تەواوکراون و ئامادەن. سەرچاوەکەی ئاڤا دەشڵێت، هەفتانە نزیکەی 500 دۆسیەی خانەنشینانیان بەدەست دەگات، هەر دۆسیەیەک پێویستی بە سێ بۆ پێنج ڕۆژە تاوەکو تەواو دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی خەرجکردنی 12 مووچەکەی خانەنشینان، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی ئەوانە کراوە کە مامەڵەکانیان تەواو بووە، بۆیە ناوەکانیان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: "ناتوانین هیچ کاتێک دیاری بکەین، ناشزانین بە یەک گوژمە پێیان دەدرێت یان بە چەند گوژمەیەک، چونکە پارەکە زۆرە و عێراقیش کێشەی پارەی کاشی هەیە، ئاگادارین عێراق پارەی هەموو خانەنشینانی خۆی نەداوە، بەڵام نافەوتێت و پێیان دەدرێت". مەریەم عوسمان وادەڵێت.
لەلایەکی دیکە: مەریەم عوسمان دەشڵێت، ئەو خانەنشینانە دوایین مووچە چەندیان وەرگرتووە، 12 مووچەکە لەسەر بنەمای ئەو مووچەیە بەیەکەوە وەردەگرن، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی ئەو 12 مووچەیەی پاداشتی خانەنشینی ئەوەیە، نابێت خانەنشین خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر بێت.
گۆشەیەکی دیکە: لیستی ناوی خانەنشینان و سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە و ڕەوانەی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






