
خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووجەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین بوون، زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، مووچەی مانگەکانی یەک و دووش وەردەگرن. دواتریش 12 مووچەکەی ئیکرامیان پێدەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کرد تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش هەزاران فەرمانبەر لە مانگی یەکی ئەمساڵ بەیەکەوە خانەنشین بوون، بەگشتی فەرمانبەرانی ئاسایی سێ تەمەنی گرتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکانیان، خانەنشینان لە مووچەی مانگەکانی یەک و دوو بێ بەش بوون، کە ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە، بەڵام لە ئێستا مامەڵەکانیان تەواو کراوە و ناویان خراوەتە لیستی مووچەی مانگی سێ و مووچەی مانگەکانی یەک و دووش وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین دۆسییەکانیان تەواوبووە و خراونەتە لیستی مووچەی مانگی سێ، سێ مووچە واتە یەک و دوو و سێ بەیەکەوە وەردەگرن."
لەبارەی خەرجکردنی 12 مووچەکە، پێشتر مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی بە ئاڤای گوتبوو: ناتوانین هیچ کاتێک دیاری بکەین، ناشزانین بە یەک گوژمە پێیان دەدرێت یان بە چەند گوژمەیەک، چونکە پارەکە زۆرە و عێراقیش کێشەی پارەی کاشی هەیە، ئاگادارین عێراق پارەی هەموو خانەنشینانی خۆی نەداوە، بەڵام نافەوتێت و پێیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






