خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خانەنشینە پلە تایبەتەکانی سەربازی لە سنووری سلێمانی نیگەرانن لەوەی دوو مانگە مووچەکانیان بە لێبڕێنەوە وەردەگرن، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمیش دەڵێت 'مووچەکانیان چاککراوە'.
چیرۆکی سەرەکی: دوو مانگە خانەنشینە پلە تایبەتەکانی سنووری سلێمانی مووچەکانیان بە لێبڕێنەوە وەردەگرن، وەک خۆیان دەڵێن پێشتر بەڵێنی چارەسەرکردن و گەڕانەوەی لێبڕینی مووچەکانیان پێدراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی قسەمان کردووە، ئەو جیاوازی و لێبڕینەی لە مووچەی مانگی یەک و دوو کرابوو بۆیان چاککراوە، ئەو لێبڕێنەش کە لە مووچەکەیان کرابوو بۆیان بەستراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وتیشی: ئەو خانەنشینانە مووچەی مانگی سێیان بە چاککراوی وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






