خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی بەستنی مووچە و ئیکرامیەی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە، ئێستا مامەڵەی نزیکەی سێ هەزار خانەنشین تەواو بووە و ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی خانەنشینییان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ئەمساڵ بەکۆمەڵ خانەنشینکران، ئەوانەی لە ساڵانی 1961، 1963،1962لەدایکبوون و ئەوانەی ئەمساڵیش کە لە ساڵی 1964 لەدایکبوون تەمەنیان دەگاتە 60 ساڵ و خانەنشین دەبن، بەگشتی ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا مامەڵەی نزیکەی سێ هەزار کەسیان تەواو بووە، ئەم مانگە مووچەیان بۆ دەبەسترێت و سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،
- دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی لەدایکبووی 1961 تەواو بووە، هاوکات دۆسیەی خانەنشینانی لەدایکبووی 1962 و 1963 و 1964 ئەوانەی فایلەکانیان زوو تەواو کراوە نێردراوە بۆ خانەنشینی و داخلی لیستی مووچە کراوە. هەروەها ئەوانی دیکەش دەکەوێتە مانگی چوار و مانگەکانی دواتر.
- بۆ سەرجەمیان تەرخانی دارایی کراوە، مانگانە لیستی خانەنشینانی نوێ بۆ بەغدا دەنێردرێت و هەر کاتێک مووچەیان بۆ بەسترا، سەرجەم مووچەکانی ڕابردوویان وەردەگرن.
- لەبارەی وەرگرتنی 18مووچەکەش بۆ ئەو کەسانەی 25 ساڵ خزمەت و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، 12 مووچەی تەواو بەغدا دەیدات و شەش مووچەکەی دیکەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیدات، ئەوەی بەغدا دەکەوێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، کەی پارەی بەردەست هەبوو تەرخانی دارایی دەکات و دواتر لە بانکەکان ئەو بڕەش وەردەگرن، بەڵام ڕەنگە بە یەکجار نەبێت و بە چەند پێشینەیەک بێت.
- لەبارەی شەش مووچە بنەڕەتییەکەش کە فەرمانگەکەی خۆی لە هەرێمی کوردستان پێیان دەدات، واتا لە کوێ دەوامیان کردووە، بەو مەرجەی 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت لەگەڵ 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: کاتێک دۆسیەی خانەنشینێک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی تەواو دەبێت، کۆپییەک لە نووسراوی فەرمی خانەنشینبوونی ڕەوانەی فەرمانگەکەی خۆی دەکرێتەوە، لەوێ لە بەشی ژمێریاری فەرمانگەکەی نووسراو دەکرێ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری هەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی ئەو شەش مووچەیە بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام هەندێکجار بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە دوادەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 170 تۆن گۆشتی خراپبوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردهكاریی كێشهكهی پارتی سۆسیال دیموكرات لە خانەقین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی