ژمارەیەک خانەنشین لە کاتی مامەڵەی بانکی. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە لیستی مووچەی مانگی سێ ناوی نزیکەی چوار هەزار خانەنشینی نوێ و میراتگر تۆمار کراوە، دۆسیەکانیان هیچ کێشەیەکی نییە و یەکلایی بووەتەوە، ئەم مانگە سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانیان قۆناغی باش چووەتە پێشەوە، ئەم مانگە مامەڵە و کێشەی نزیکەی چوار هەزار کەس تەواو بووە.
زانیاریی تایبەت: لەبارەی دۆسیەی خانەنشینان بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤا دراون ئەمانەن:
٠ لە مانگەکانی ڕابردوودا هەزاران دۆسیەی خانەنشینان کێشەی (یو پی ئێن - ژمارەی کەسی بێهاوتا) یان هەبوو، بەو هۆیەوە مووچەیان ڕاگیرابوو، بۆ ئەم مانگە دۆسیەی دوو هەزار و 400 میراتگر و خانەنشین چارەسەر کراوە و خۆیان تۆمار کردووە.
٠ هەزار و 500 خانەنشینی نوێش ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە کۆمەڵ خانەنشینکران، دۆسیەیان تەواو بووە و ئەم مانگە ناویان زیاد کراوە. هەر چوار هەزار کەسەکە ئەم مانگە سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
٠ ئەوانەی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە و 12مووچەکەی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی سێ داواکاری بۆ بەرزکردوونەتەوە، هەر ئەوان لە کوردستانیش شەش مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن ئەگەر مامەڵەکانیان تەواو بوو، بە مەرجێک 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.
٠ ئەوانەشی لە 25 ساڵ خزمەتییان کەمترە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا شەش مووچەی بنەڕەتییان بۆ تەرخان دەکات. بەڵام ئەوانیش بە هەمانی مەرجی هەبوونی 180 ڕۆژ مۆڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






