
لە یەکێک لە مارکێتەکانی ئەمریکا خانمێک سەرقاڵی کڕینی هێلکەیە
ئاڤا نیوز
تورکیا و کۆریای باشوور دەبنە فریادڕەسی ئەمریکا لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کەمبوونەوەی مریشک و بەرهەمی هێلکە لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنفلۆنزای باڵندە (HPAI) کاریگەری نەرێنی لەسەر بەخێوکردنی پەلەوەر لە بەشێكی زۆری وڵاتان هەیە. ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەم دواییانەدا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە. لەپاڵ کەمبوونەوەی سامانی مریشک، قەیرانی نەبوونی هێلکە سەریهەڵداوە و وایکردووە نرخی ئەم بەرهەمە بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکان بەرزبێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 166 ملیۆن مریشک کە هێلکە دەکەن لەو وڵاتە لەنێوبراون. هەروەها تەنها لە سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە 30 ملیۆن مریشک لەنێوبراون. لەماوەی چوار ساڵی ڕابردووش تەنها لە ئەمریکا نرخی هێلکە لە ٪237 بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، تورکیا ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 2.17 ملیار دەستە هێلکە (26 ملیار هێلکە) بەرهەمهێنانی هەیە و لە ڕیزبەندی نۆیەمی وڵاتانی جیهاندایە لە بەرهەمهێنانی هێلکەدا. بەڵام بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە ساڵی ڕابردوو لە تورکیا ئاستی بەرهەمهێنانی هێلکە بە ڕێژەی 9٪ دابەزیوە و ئەو وڵاتە شێوازی کەرەنتینەی بەکارهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە دابەزینی بەرهەمهێنان. لەلایەکی دیکەوە، کۆریای باشور بە بەرهەمێنانی 5٪ هێلکەی کێڵگە لە ڕیزبەندی 20ەمی وڵاتانی جیهاندایە و پشکی دابینکردنی هێلکەی لە بازاڕەکانی جیهان لە ئاستەکانی 0.9٪ دایە.
لێدوانە فەرمییەکان: بروک ڕۆلینز، وەزیری کشتوکاڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی کەمیی دابینکردنی هێلکە کە بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە دروستبووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە سەرتاسەری وڵات، هێلکە لە تورکیا و کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکەن. لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەش لە پەیوەندیدان بۆ زیادکردنی بڕی هاوردەکردن و دابینکردنی بڕی پێویستی بەرهەمەکە.
چارەسەرەکان: بەگوێرەی برۆک ڕۆڵینز، ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی هێلکە و دابەزاندنی نرخەکان ملیارێک دۆلاری تەرخانکردووە. بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ئاسایشی پەلەوەر و گرنگیدانە بە ئامێر و ڕێکارەکانی پاراستن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان. هەروەها 400 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی ئەو جوتیارانەی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەنفلۆنزاکە و بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی ڤاکسین و هاوردەکردنی هێلکە. ڕۆلینز ئاماژەی بەوەشکردووە، کار دەکەن بۆ دووبارە زیادکردنی ژمارەی پەلەوەر و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ بەرهەمهێنەرانی هێلکە ناوخۆییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






