
گواستنەوەی کەلوپەل لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماوەی ڕێگای بازرگانی لەنێوان تورکیا و کەنداو بۆ کەمتر لە هەفتەیەک و تێچوونی گواستنەوە بە 38٪ دادەبەزێت.
وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو سیستەمی گواستنەوەی TIR Transit لە عێڕاق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دوای جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە ناوچەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێ لە بواری لۆجستی و بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتیدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: TIR سیستەمێکی بازرگانییە، لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی TIRی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری دەکرێت و لەلایەن IRU بەڕێوەدەبرێت. بەگشتی سیستەمەکە دڵنیای دەدات لە ترانزێت و گواستنەوەی بێ کێشە و پارێزراوی شمەک و کاڵاکان لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان. زیاتر لە 80 وڵات لە سیستەمەکە بەشدارن.
ئەوەی ئێستا روودەدات: لە ئێستادا ئامانج ئەوەیە بارە بازرگانییەکان لە بەندەری مێرسینی تورکیا بەڕێگەی خاکی عێراق و بەندەری ئوم قەسرەوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی کەنداو.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەشداریکردنی عێراق لەم سیستەمەدا یارمەتیدەرە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگای گەشە و هۆکارە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی ئابووری. لەبەر ئەوەی یارمەتیدەرە بۆ:
- تۆمارکردنی زانیاری بارهەڵگرەکان بەتایبەت زانیارییەکانی شۆفێر و وردەکاری بارهەڵگرەکە.
- چاودێریکردنی بارهەڵگرەکە بەدرێژایی گەشتەکە لە ڕیگەی جی پی ئێس.
- دابینکردنی ئاسایشی بارهەڵگر و گواستنەوەی بارەکان بە سەلامەت.
- کەمکردنەوەی کات بۆ کەمتر لە هەفتەیەک، لەکاتێکدا ئەگەر بە دەریای سوور بارەکان بگوازیتەوە نزیکەی 14 رۆژ بگرە زیاتریشی پێویستە.
- تێچوونی گواستنەوەی هەر بارێک بەرێژەی 38 ٪ کەم دەکاتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە کارپێکردنی ئەم سیستەمە لە هەر وڵاتێک کارایی بازرگانی بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیادکردنی وەبەرهێنانی بیانی و پەیوەندی زیاتر لە نێوان بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاسان دەکات. بەم پێیە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچنە قۆناغێکی دیکەی بازرگانی نێودەوڵەتی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






