ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سەرجەم خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە، بەهیچ جۆرێک مامەڵەی گەڕاندنەوەی خزمەت نەکەن و بۆیان هەژمار ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ تەمەنی خانەنشینی گۆڕانی بەسەردا هات و لە 63 ساڵەوە بووە 60 ساڵ، بەو هۆیەوە چەند لە دایکبووێک بەکۆمەڵ پێکەوە خانەنشین بوون، ئەوانیش لە دایکبووانی 1963، 1962، 1964 و 1965بوون.
بەشێك لەوان خزمەتی سەربازی و خزمەتی شوێنی دیكەیان نەگەڕاندبووەوە، لە پڕێكیشدا خانەنشینکران و نەیانتوانیوە مامەڵەی گەڕاندنەوەی خزمەتەكەیان بکەن، ژمارەیەك لەوان داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوونیان بۆ بكەین و لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بەرچاوڕوونییان بۆ وەربگرین.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەك هیچ خزمەتێك لەدوای خانەنشین بوون ناگەڕێنرێتەوە، پێویست ناكات هیچ خانەنشینێک مامەڵە پێشكەش بكات، چونكە ئەنجامی نابێت.
- هۆکارەکە کەمتەرخەمی خانەنشینەکان خۆیانە، دەبووایە زوو بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتەی خۆیان کردبا.
- دەبوو ئەو كەسانە لە ساڵانی ڕابردوودا مامەڵەی هێنانەوەی خزمەتیان كردبا، نەك ئێستا كە بڕیاری خانەنشینییان دراوە.
- ئەگەر کێشەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بووایە کارەکان ئاسانتر دەبوو بۆ چارەسەرکردنی چونکە لەگەڵ ئەوە نییە هیچ کەسێک لە مافەکەی بێبەش بێت، بەڵام فایلی مووچە و خانەنشینان لە بەغدایە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەهیچ شێوەیەک بە گەڕاندنەوەی خزمەتیان ڕازی نابێت.
چارەسەر: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی تەمەنیان لە خانەنشینبوون نزیکە، ئەگەر کێشەی خزمەتیان هەیە بەخێرایی دەست بە گەڕاندنەوەی خزمەتیان بکەن پێش ئەوەی بڕیاری خانەنشینبوونیان بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






