
پۆلێکی خوێندن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەو مامۆستایانەی كە خانەنشین بوونە و دەستلەکارهەڵگرتنیان بۆ كراوە، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە وانە وتنەوە، پارەی هاندانیان بۆ خەرج دەكرێت.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و فەرمانبەر بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچوو، بۆ دروست نەبوونی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بەشێک لە مامۆستایان تا ئێستاش لە وانە وتنەوە بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەو مامۆستایانەی كە لە دوای 2024-12-31ـەوە خانەنشین بوونە و دەستلەکارهەڵگرتنیان بۆ كراوە، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە وانە وتنەوە، پارەی هاندانیان بۆ خەرج دەكرێت كە بڕەكەی برتییە لە جیاوازیی نێوان دوا مووچەی پێش خانەنشینبوون و مووچەی دیاریكراوی خانەنشینییان.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر مامۆستایەك پێش ئەوەی خانەنشین بێت مووچەكەی ملیۆنێك بێت، بەڵام دوای خانەنشین بوون مووچەكە بووبێت بە 750 هەزار، ئەوا بۆ هەر مانگێك بڕی 250 هەزار دیناری پێدەدەرێت، واتا بە پارەی خانەنشینییەكەیەوە دەگاتەوە ئەو مووچەیەی كە پێشووتر وەری دەگرت.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە بڕیاری خەرجكردنی پارەكە تاوەكو 31-5ـی ئەمساڵە و بڕیارەكە پەروەردەی كەركووكیش دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






