
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمووان خۆشحاڵ دەبن ئەگەر غازی هەرێمی كوردستان ببێتە جێگرەوەی غازی ڕووسیا، بەڵام غازی كوردستان نابێتە جێگرەوەی غازی ڕووسیا.
وێنە گەورەكە: لەمیانی بەشداریكردنی لە دەیەمین كۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی لە یۆنان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بەشداری لە یەكێك لە پانێڵەكانی كۆڕبەندەكە كرد و بۆچوونی لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی ئێستای جیهان بەتایبەت ئاسایشی وزە خستەڕوو.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، هەموو کەس خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر غازی هەرێمی كوردستان ببێتە جێگرەوەی غازی ڕووسیا، بەڵام ئەوە ئەستەمە.
- دەكرێت لە یەدەگی غازی هەرێمی كوردستان هاوكاریی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی پێویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، دوای ئەو قۆناغە ڕەنگە ڕەوانەی دەرەوەش بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا و هەڕەشەكانی مۆسكۆ لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كە لەئەگەری بەردەوامبوونیان لە هاوكاریكردنی ئۆكراینا، غازی سروشتییان لەسەر دەگرێتەوە، مەترسی لەسەر ئاسایشی وزەی وڵاتانی ئەوروپا دروستبوو، بۆیە بەردەوام بەدوای شوێنگەرەوەی سەرچاوەی وزە دەگەڕێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






