زیاتر لە 48 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
- بزنس
- 22 نیسان

بڕێکی زۆری پارەی دیناری عێراقی- وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 48 ملیار دینار داهاتی نانەوتی خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 22ـی نیسان، بڕی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری 2025 بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی دوایین ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، مانگانە وەزارەتی دارایی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێرێت و لە بەرامبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





