
ئاڤا نیوز
هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت، 'تا ئێستا بەغدا هیچ تێبینی لەسەر لیستەکە نییە'.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوور لیستی مووچە و میزان موراجەعە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی 26-4-2025، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وردبینی لیستی مووچە چوونەتە بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتیشی: وردبینی لە لیستی مووچە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستەکە نییە و وردبینی تەواو بکرێت، ئەگەری زۆرە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغدا تەمویلی مووچە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە