
مووچەی مانگی چوار. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بەڵێنەکەی سوودانی بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیار و زانیارییەکەیان بەفەرمی پێنەگەیشتووە کەی دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا 11 ڕۆژ بەسەر مانگی پێنجدا تێپەڕیوە کەچی هێشتا حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی چواری بۆ مووچەخۆرانی کوردستان نەناردووە، ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 11-5-2025، لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی بەڵێنی بە وەزیرانی کورد داوە سبەی هەوڵ دەدەن پارەی مووچە بنێرن، ئەمە بەپێی قسەی وەزیرێکی کورد بۆ ئاڤا.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا لەبارەی مووچە ڕایگەیاند: "لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵكی كوردستان، بەڵام پێویستە سەرجەم مووچەخۆران بزانن ئەوەی لەسەر حکومەتی کوردستان بووە کردوومانە و ئەوە بەغدایە پارە نانێرێت".
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە تایبەتمەندە بە پرسی مووچە بە ئاڤای گوت: "دوای لێدوانەکەی سوودانی تاوەکو ئێستا {کاتژمێر 06:00ی ئێوارە} هیچ بڕیار و زانیارییەکی فەرمیمان لە وەزارەتی دارایی عێراق پێنەگەیشتووە لەبارەی ئەوەی سبەی دووشەممە یان چ ڕۆژێکی دیکە پارە دەنێرن، ئێمە چاوەڕوانین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





