
ئاڵای وڵاتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
148 کۆمپانیای ئەمریکی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و بە هەماهەنگیی حکومەت پەرە بە ئابووریی ناوچەکە دەدەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گرنگیدان بە زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات، لەم چوارچێوەیەشدا کارئاسانی تەواو بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان کراوە، بە تایبەت لە تۆمارکردنی کۆمپانیا و مۆڵەتەکانی کارکردنیان لە سێکتەرەکاندا.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: 148 کۆمپانیای ئەمریکی لە کەرتی نەوت، کارەبا، گواستنەوە و بازرگانیی گشتی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: زیاتر لە 41 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هەروەها دامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و کەمکردنەوەی تێچووی تۆمارکردن، وایکردووە ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیا تۆمار بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: دوایین هەوڵی هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزە، واژۆکردنی دوو گرێبەستە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرژی و وێستێرن زاگرۆس بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەهای گرێبەستەکان زیاتر لە 110 ملیار دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش