
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج لە تەواوبوونەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کارکردن لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە، بە ئامانجی ئەوەی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواو دەبێت. بەڵام سبەی لیستەکە بۆ بەغدا نانێردرێت بەهۆی پشووی هەفتانە، بەڵکو ناردنی دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، واتا ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 25ـی مانگ یان ڕۆژی دواتر دووشەممە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامێکی شاندی کوردستان کە مانگانە سەردانی بەغدا دەکەن بۆ پرسی مووچە، بە ئاڤای گوت؛ ئەگەر تاوەکو یەکشەممە لیستی مووچەمان بەدەست بگات، ئەوا یەکشەممە دەچینە بەغدا و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆمان دەبەین. ئیتر هەفتەی داهاتوو لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی هەفتەی داهاتوو پشکی بەغداش لە داهاتی ناوخۆ ڕادەست دەکرێت. لە هەفتەی ڕابردووشەوە تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە، ڕاپۆرتی داهات و خەرجی وەزارەتەکان بۆ بەغدا نێردراوە.
ئەمە ئەرکەکانی حکومەتی کوردستانن لەبارەی مووچە، ئیتر ناردنی پارە دەکەوێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






