
گۆلاوی ورمێ
ئاڤا نیوز
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە چاڵێکی گەورە لە دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکەوتووە و چاوی میدیاکان و لێکۆڵەرەوانی چووەتە سەر.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە و لە میدیاکانی ئێران قسەی زۆری لەسەر دەکرێت، ئەویش دەرکەوتنی چاڵێکی زۆر گەورەیە لە دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دەریاچەی ورمێ بەهۆی گۆڕانی گەشوهەوا و کەمبارانی بەرەوە وشکبوون چووە، بەڵام ئەم چاڵەی دروستبووە پڕە لە ئاو و ئەوەی زۆرتر بابەتەکەی لای میدیاکان و خەڵکی ئێران قوڵتر کردووەتەوە ئاو ئاوەیە کە لە چاڵەکەدایە، ئەویش بەشێوەیەکە کە کەناری ئاوەکە زۆر ساردە، بەڵام چەقی ئاوەکە واتە تا بەرەو ناوەڕاستی ئاوەکە بڕۆیت بە ڕادەیەک گەرمە، ئەگەری سوتانی پێستی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات ئاوی دەریاچەی ورمێ بە شەشەمین دەریاچەی ئاوی سوێری جیهان ناسراوە، بەڵام ئاوی ئەم چاڵەی کە دروستبووە شیرینە، بۆیە لێکۆڵینەوە لە دروستبوونی ئەم چاڵە و هۆکاری سارد و گەرمی ئەو ئاوە دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: حوجەت جەباری، بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی ژینگە لە ئێران ڕایگەیاند: ئەم چاڵە لە دووری 700 بۆ 800 مەتر لە دەریاچەی ورمێوە بە درێژایی ڕێگای ورمێ-مەهاباد درووستبووە و لێکۆڵینەوە دەکەین و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم چاڵە بۆ میدیاکان بڵاودەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





