
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە لە بۆرسەی جیهان، عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە دەکاتەوە و شارەزایانی ئابووریش هۆشداری لە كاریگهرییەکانی دەدەن.
وێنە گەورەکە: لە یاسای بودجە سێ ساڵییەکەی عێراق 2024، 2023، 2025 نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە، دابەزینی نرخەکەی بۆ نزیکەی 60 دۆلار کورتهێنانێکی گەورە لە بودجەی گشتیی دروست دەکات، چونکە ئابووری عێراق بە ڕێژەی زیاتر لە 90% پشت بە داهاتی هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد نەجم، ئابووریناسی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی نەرێنی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پێدانی شایستە داراییەکانی کەرتی تایبەت دەبێت، ئەوەش ئابووریی عێراق تووشی شڵەژان دەکات.
هاوکات باسی لەوەشکرد: بەئەگەرێکی زۆرەوە بڕە پارەی بودجەی ساڵی 2025 دەگاتە نزیکەی 200 ترلیۆن دینار، بۆیە بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت دەبێتە هۆی کەمی نەختینەیی دارایی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەگوێرەی داتاکانی حکومەت، ساڵانە نزیکەی 90 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان خەرج دەکرێت، بۆیە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی لەسەر دابینکردنی پارەی نەختینەیی بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران دەبێت و بۆ پڕ کردنەوەی ئەو کورتهێنانەش وەزارەتی دارایی عێراق پەنای بردووەتە بەر قەرزکردن لە بانکە حکومییەکان.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: وەزارەتی دارایی عێراق، لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەنجینەی گشتیی بەرگەی بەهەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت ناگرێت.
ئەمەش بزانە: عێراق مانگانە نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی نیسان لەهەناردەکردنی نەوت نزیکەی 6.7 ملیار دۆلار بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەوروپا دژ بە ئێران دەدەینەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات کێ لەپشت ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات کێ لەپشت ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانە