پەرلەمانتارێکی کورد: هەندێ لایەنی نێو حکومەت ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەکەن
- بزنس
- 3 حوزەیران
نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەندێک لایەنی سیاسی لەنێو حکومەت هەن کێشە بۆ هەولێر و بەغدا دروست دەکەن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێنەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، عێراق هیچ زیانێک ناکات لە دەستپێنەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمە لەکاتێکدایە لەڕووی تەکنیکییەوە هیچ گرفتێک نەماوە، بۆری ئامادەیە و تورکیاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7ـی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: وەستانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هیچ کاریگەرییەکی بۆسەر داهات نییە لە عێراق، چونکە عێراق بە نەوتی بەسرە قەرەبووی ئەو بڕەیە دەکاتەوە کە لە نەوتی کوردستانەوە وەستاوە، پارەکەشی دەچێتەوە نێو خەزێنەی دەوڵەت، بەم پێیەش زیانەکەی تەنیا بۆ هەرێمی کوردستانە نەک عێراق.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە هەرێمی کوردستان بە هەموو جۆرێک ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکرێتەوە، لەو هەموو دانیشتن و کۆبوونەوانەی کە کراون لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا، هەموو زەمینەسازییەکیش کراوە بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردن بکرێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز هەندێک لایەنی سیاسی هەن لەنێو حکومەتی عێراق کە بەرژەوەندی ئابوورییان هەیە لە بواری نەوت، ئەوانە دژی ئەوەن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە. هاوکات کێشە بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکەن.
بەربەستەکان: یەکێک لەو گرفتانەی ئێستا هەیە، بە گوتەی نەهرۆ ڕواندی، لە هەمواری یاسای بودجە کاتێک تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە 6 دۆلارەوە کرایە 16 دۆلار، عێراق تەنیا ئەو 16 دۆلارە بۆ ئەو نەوتە خەرج دەکات کە هەناردە دەکرێت، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەکارخستنی ناوخۆ هەیە، لە عێراق 800 هەزار بەرمیل بۆ بەکارخستنی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت.
- لە هەرێمی کوردستان بۆ بەکارخستنی ناوخۆ ڕۆژانە پێویستی بە 115 هەزار بەرمیلە، بەڵام حکومەتی عێراق ئامادە نییە بۆ ئەو 115 هەزار بەرمیلە ئەو 16 دۆلارە بدات، دەڵێت ئەو 16 دۆلارە تەنیا بۆ هەناردەکردن، دەبێت جارێکی دیکە یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش