
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە: the boston globe
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی هێشتا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەو هاوکارییەی ڕاگرتووە کە بڕیارە واشنتن بۆ کیێڤی بنێرێت، بەڵام وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەڵێنی دا کە لێناگەڕێن ئۆکرانیا شکست بهێنێت.
وێنە گەورەکە: کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەستەکێکی هاوکاریی 60 ملیار دۆلاریی وڵاتەکەیان بۆ ئۆکرانیا ڕاگرتووە و ناهێڵن بنێردرێت. بەڵام هەفتەی ڕابردوو ڕێگەیان دا تەنیا 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت و وەزارەتی بەرگریش دەڵێت، تەنیا بەشی چەند هەفتەیەک دەکات.
لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەمریکا لێناگەڕێت ئۆکرانیا شکست بهێنێت؛ سوورین لەسەر دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرێملین پێویستی پێیەتی".
ئەمەش بزانە: دوێنێ زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە زۆر پێویستیان بە هاوکارییەکانی ئەمریکا هەیە و داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە کرد ڕێکارەکانی ناردنەکە تەواو بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە





