خاوەن کەپرە گەشتیارییەکانی خەلیفان بەهۆی پیسکردنی ڕووبارەکە گڵەیی لە گەشتیاران دەکەن
- ژینگە
- 11 حوزەیران
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی جەژن ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوویان لە ڕووباری خەلیفان کردووە و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە ژمارەکە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار بەرز ببێتەوە، بەڵام خاوەن کەپرە گەشتیارییەکان بەهۆی پیسکردنی ڕووبارەکە گڵەیی لە گەشتیاران دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە ڕووباری خەلیفان کردووە، بەڵام خاوەن کەپرە گەشتیارییەکان لە دەوروبەری ڕووبارەکە گڵەیی لە بەشێک لە گەشتیاران دەکەن بەهۆی ئەوەی پاشماوە و زبل و خاشاکیان لەدوای خۆیاندا جێهێشتووە و ڕووبارەکەیان پیس کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، هەرچەندە کاری ئەوان نییە، بەڵام خاوەن کەپرەکانی گەشتیاری بەیانی و ئێوارە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتیارانن و فریا نەکەون.
- خاوەن کەپرە گەشتیارییەکان نیگەرانن لە هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی بەشێک لە گەشتیاران لەبەرامبەر پاراستنی ژینگەی ڕووبارەکە و گڵەییان هەیە.
لێدوانی فەرمی: تەقێدین سلێمان، خاوەن کەپری گەشتیاری بۆ ئاڤا وتی، سەر و بنی ڕووباری خەلیفان بەهۆی پاشماوەکانی گەشتیاران پیسبووە.
- گەشتیاران لەم ژینگە جوان و دڵرفێنە هەڵپەرکێ و مەلەوانی دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن، بەڵام بەشێکی دیکەیان دوای نان خواردن ژینگەکە پیس دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بۆ ئاڤا میدیا وتی، لە ڕووباری قەزای خەلیفان بە درێژای 20 کیلۆمەتر لەملاو ئەولای ڕووبارەکە کەپری گەشتیاری هەن، لە ڕۆژانی پشوی هەفتە زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچەکە دەکەن.
- پاشماوەی گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان زیاتر لە دوو تەن زبل و خاشاکە، وێڕای ئەوەی ئەرکی ژینگەپارێزانی قورسترکردووە، زیان بە خاک، ئاو و هەوای ناوچەکە دەگەیەنێت و سیمایەکی جوانی ناوچەگەشتیارییەکانی تێکداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008 تایبەتە بە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان و لە یاساکە سزا هەیە بۆ هەرکەسێک کە ژینگە نە پارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






