
دۆلار و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە ئیسرائیل و ئێران یەکتری بە ئامانج دەگرن و جەنگی نێوانیان بەردەوامە، بەردەوامی ئەو بارودۆخەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ئابووری عێراق دەبێت.
وێنە گەورەکە: قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار، هاوکات نزیکەی 70%ـی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی لەلایەن کۆمپانیا بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لە بازاڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "بەردەوامی ئەو دۆخە کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق دەبێت، چونکە ئەو کاڵا و کەل و پەلانەی لە ئێران هاوردە دەکرێن ئەگەر دۆخێک دروستبێت کە بۆ پێویستی ناوخۆ بەکاریبهێنن و هاوردەکەم بکەنەوە زیان لە ئابووری عێراق دەدات."
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، سوپای ئیسرائیل بە بەشداریی 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی چڕی کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئێران بەهۆیەوە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران و زانای ئەتۆمی کوژران.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






