دادگای فیدراڵی "بڕیارێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەر" لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان دەدات
- بزنس
- 18 حوزەیران

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرەتا قسەی لەسەر مووچە کردووە و جەختی کردووەتەوە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵ و کارکردن بەردەوام دەبن بۆ چارەسەکردنی کێشەکە. پێشبینیش دەکرێت ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی فەرمانی وەلائی لەسەر مووچە دەربکات.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵ بەغدا و هەولێر ڕێککەوتن لەسەر ناردنی تەواوی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی کوردستان، بەڵام بەغدا لە ڕێککەوتنەکە پاشگەزبووەتەوە و بڕیاری داوە چیتر مووچە نەنێرێت، هەوڵەکانیش بۆ ناچارکردنی بەغدا بە ناردنی مووچە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی نامەیەکی بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە سەبارەت بە نایاسایی و نادەستووریبوونی بڕیاری بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان هیوادارە دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات، بە تایبەتیش کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە. لە بەرامبەر ئەوەشدا خوازیارە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی بگیرێت و شایستە داراییەکانی بنێردرێت.
ئەوەی پێشینی دەکرێت: هەرچەندە پرسی مووچە و یەکلاکردنەوەی ئەو سکاڵایەی لەلایەن مووچەخۆرانی کوردستان تۆمارکراوە لە خشتەی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا لەناو دادگای فیدراڵی، ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای فیدراڵی پرسی مووچە تاوتوێ بکات و بە فەرمانێکی وەلائی کێشەکە بە لایەکدا بخات تاوەکو لە دادگا بەتەواوی ئەم پرسە چارەسەر دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ سەرجەم دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی لە دەوام دەبن و کێشەی نیساب نابێت بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی.
ئاڤا ئەوەشی زانیوە، بڕیاری دادگای فیدراڵی ئیجابی دەبێ و لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی کوردستان دەبێت و تەیف سامی و سوودانی پابەند دەکات مووچە بنێرن.
لەلایەکی دیکەوە: بەشدار حەسەن، سەرۆكی ئینستیۆتی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤای گوتووە حەوت ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كاریگەری جیهان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بردووەتە نێو 59یەمین كۆنفڕانسی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێف و سەرجەم وڵات و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە پێشێلكارییەكانی حكومەتی عێراقیان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان ئاگادار کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاكانی ئیسرائیل: تا ئێستا 17 زانای ئەتۆمی ئێران كوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش