
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
نزیکەی 70 بەرپرس، دیپلۆماتکار و کەسایەتیی سەربازیی پێشووی ئەمریکا لە نامەیەکی کراوەدا داوا لە جۆ بایدن دەکەن، هەڵوێستێکی تووندتری بەرامبەر بە ئیسرائیل هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە نامەکەدا هاتووە "دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیرادەی ئەوەی هەبێت کە هەنگاوێکی کۆنکرێتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە بنێت، وەک سنووردارکردنی دابینکردنی یارمەتییەکان [ـی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل] بە گوێرەی یاسا و سیاسەتیی ئەمریکا".
زانیاریی زیاتر: ئەوان داوا دەکەن بایدن ئەو هۆشدارییە بداتە ئیسرائیل کە پێشێلکردنی مافە مەدەنییەکان و نکۆڵیکردن لە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی فەلەستینییەکان و فراوانترکردنی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، دەرئەنجامی جیدی لێدەکەوێتەوە.
ئەمەش بزانە: لەنێو واژۆکارانی نامەکەدا، زیاتر لە 10 دیپلۆماتکاری پێشوو، بەرپرسی خانەنشینی وەزارەتی دەرەوە، بەرپرسانی پێشووی پێنتاگۆن، هەواڵگری و کۆشکی سپی هەن. یەک لەو کەسانەش ئانتۆنی لەیک، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکای سەردەمی بیل کلینتۆنە.
باکگراوند: ئەم نامەیە لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە 31 هەزار کەس کوژراون و ئیسرائیل پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر شاری ڕەفەح، ئەو کەرتەی بووەتە پەناگەی ئاوارەکانی باکووری غەززە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی چەک فێڵیان لە سوپای ئەمریکا کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانی زێڕی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 330 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا زیاتر لە 200 درۆنی ئۆکراینا دەخاتە خوارەوە





