وەزارەتی دارایی و سامانە سرووشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەسپێردرێن
- بزنس
- 25 حوزەیران
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبووەوە و چەند پرسێكی تاووتوێ كرد، لەمیانەدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ بە ئاراستەی گەیشتن بە لەیەکتر گەیشتنی هاوبەش لە پێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 25-6-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بە تایبەت لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێكی فراوانی سەبارەت بە داهات و خەرجییەكان بۆ ساڵی 2025 خستە ڕوو و بە وردی باسی لە سەرچاوەی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كرد و ڕوونكردنەوەی پێویستی لەمبارەیەوە دا.
- لە چوارچێوەی ڕاپۆرتەكەی وەزیری داراییدا، چەند پێشنیازێک خرانەڕوو بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بەکاربردنی وەزارەتەکان، بە ئاراستەی ئەوەی کاری لە پێشینە بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆران بێت کە پێشەنگی بایەخی حکومەتی هەرێمی كوردستانە.
- لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پێزانینی بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بە هۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لە دۆخێکی دارایی سەختدان و ئەنجوومەنی وەزیران تێگەیشتنی تەواوی بۆ بارودۆخی ناهەمواری هاووڵاتیيان هەیە بەهۆی ئەم ڕێکارە ناڕەوایانەوە.
- سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دڵنیاییشی دا کە هەموو هەوڵێک دەدەن مافەکانی فەرمانبەران نەفەوتێ و لە گفتوگۆکانیش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا، بگەنە چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە.
- سەرۆکوەزیران ڕوونیکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بڕیارە شاندێکی حکومەتی فیدراڵ لەم ڕۆژانە سەردانی هەولێر بکات.
- ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر کارکردنی بەردەوام لە پێناوی دابینکردنی مووچە و شایسەتە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجوومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد کە بەردەوام بن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ بە ئاراستەی گەیشتن بە لەیەکترگەیشتنی هاوبەش لەسەر ئەم بابەتە.
- ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە دەستپێشخەری سەردانی شاندی حکومەتی فیدراڵ دەکات بۆ هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
- ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ڕێکخستنەوەی خەرجی بەکاربردن و نەسریەی وەزارەت و دامودەزگاکان و پێداچوونەوە بە بوارەکانی ئەم خەرجییانە كردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، لیژنەیەک ڕاسپێردرا کە بە هامەهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، پێداچوونەوانە بە داهات و خەرجی بەکاربردنی وەزارەت و دامودەزگاکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





