
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەبەشداریی وەزیرەکانی پارتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوە دایە و چاوەڕێ دەکرێت یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، بڕیاردان بێت لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای گفتوگۆ و دانوستانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێککەوتن لەسەر بەشێکی سەرەکی لە وردەکارییەکان، چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن تا بڕیار لە ناردنی مووچە بدات، هەر بەوهۆکارە و دوای مانگێک لە بایکۆتی دانیشتنەکانیش، وەزیرەکانی پارتی لەکۆبوونەەی ئەمڕۆی حکومەتدا بەشدارییان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکردووە.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیاش لە بەغدا ڕایگەیاند، هەرچەندە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بابەتی مووچە نەهاتووە، بەڵام دەکرێت لەسەر پێشنیازی وەزیرەکان ئەم بابەتەش بۆ کۆبوونەوەکە زیاد بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت، چاوەڕێش دەکرێت کۆبوونەوەکە لەبارەی مووچەوە "ئەنجامی باشی هەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: شاندی هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو گەڕاوەتەوە هەولێر و ڕێککەوتنێک کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بابەتی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا باس بکرێت، هاوکات پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەیە دا بڕیار لە تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






