دیمەنی یەکێک لە بازگەکانی حکومەتی عێراق - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
عێراق ڕێگری لە هەناردەی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان دەکات و ڕێگە نادات کاڵا و شمەکەکان بگاتە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: لە بازگەکانی کەرکووک بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕیزیان گرتووە، ئەوەی بەرهەمی ناوخۆی کوردستانی پێبێت بە بیانووی نەبوونی مەنەسە ڕێگەی نادەن تێپەڕ بێت، ئەمەش تازەترین دژایەتیی عێراقە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
مەنەسە چییە؟
جۆرێکە لە مۆڵەت کە پێویستە کارگەکانی کوردستان لە ژووری پیشەسازی عێراق دەریبهێنن، ئەوکات بۆیان هەیە بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق بکەن، بەڵام ئەم کارگانە تازەنین و ساڵانێکە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی کوردستان مۆڵەتیان هەیە و لەڕووی کوالێتی و جۆریشەوە زۆر لە کارگەکانی عێراق باشترن.
لێدوانی فەرمی: خالید بەتاڵ، وەزیری پیشەسازی عێراق کە سەردانی کارگەکانی کوردستانی کردووە، سەرسام بووە و وتویەتی خۆزگە کارگەکانی ئێمەش وەکو کارگەکانی کوردستان دەبوون، هەم لەڕووی کوالێتی و هەم لەڕووی جۆریشەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەو بڕیارەوە تەنها لە سلێمانی لە 70%ی کارگەکان داخراون.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆکان جاف، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونێکی بۆ ئەم بابەتە کردووە و چووەتە دەروازەی مونزرییە لە خانەقین کە یەکێکە لە دەروازەکانی نێوان عێراق و ئێران، لەو دەروازەیەدا بەبێ هیچ ڕێنمایی و ڕێکارێکی یاسایی کاڵای ئێرانی دێتە ناو خاکی عێراق، کەچی ڕێگری لە کاڵا و شمەکی ناوخۆیی کوردستان دەکەن بچێتە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی زۆری کارگەکان داخراون و بەشێکیشیان کارمەندەکانیان ناردووەتەوە ماڵەوە.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەنی کارگەکان بە پەیامنێری ئاڤا میدیایان ڕاگەیاندووە، بابەتەکە پەیوەندی بە بابەتی یاسایی یان کارگێڕییەوە نییە، ئەمەش بەشێکە لەو فشارەی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کوردستان دەیکات، لەلایەک موچە و بوودجە نانێرێ و لەلایەکی دیکەشەوە دەیەوێ ئابووریی کوردستان لاواز بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: حکومەتی دیمەشق کۆمەڵکوژیی لە حەلەب کردووە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە