وەزارەتی نەوت: حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەمە لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 2024-03-25

ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بە بڕیاری تورکیا ڕاگیراوە. جەختیش دەکاتەوە حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەمە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ساڵێك بەسەر بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تێدەپەڕێت، زیانەکەشی مانگانە بە نزیکەی ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکی 11 خاڵیدا ڕوونی کردووەتەوە، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە لەسەر بنەمای دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ڕاگیراوە و بڕیاری حکومەتی عێراق نەبووە.
هۆکار: وەزارەتی نەوت جەختی کردووەتەوە، حکومەتى عێراق زەرەرمەندى گەورەى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمە، هۆکارى دەستپێنەکردنەوەشی ئەوەیە کۆمپانیا بیانییەکانى نەوت بەرهەمەکانیان بەپێی یاسای بودجە ڕادەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکەن.
چارەسەر: وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کردووە هەر کاتێک کۆمپانیاکان بەگوێرەى یاسا نەوتی بەرهەمهێنراو ڕادەست بکەن، بە ماوەیەکى زۆر کەم دەست بە هەناردەکردنەوەى نەوت دەکرێتەوە.
باکگراوند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیکۆر) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





