
دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە خشتەی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە و ئەم هەفتەیە مووچە دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەكە: بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، 79 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەدراوە، دوای گفتوگۆیەکی زۆر و چەندین کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی پەیام، هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە ڕێککەوتن و ئەم هەفتەیە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە سەرجەم ئەو ڕێككارانەی كە پێویستن بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئەنجام دراون، خشتەی مووچە ئامادەیە و لە ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژ مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.
- میزان موراجەعەی مانگی پێنج و شەش ئامادەیە هەر كاتێك بەغدا داوای بكات دەینێرین، داهاتی ناوخۆش بە شێوەی ( ئیشعار) ئاگاداركردنەوە دەنێرین و هیچ ئاستەنگێك نییە.
چاوەڕوان دەکرێت دووشەممە یان سێشەممەی ئەم هەفتەیە عێراق مووچەی فەرمانبەران بنرێت.
- خشتەی دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگی چوارە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا ناکرێت. لیستی مووچەی مانگی چوار بە خانەنشینانی مەدەنی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستیپێکرد و بە سێ ڕۆژ تەواو بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی وتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی کە بۆ ئاڤای ئاشکرا کردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






