
دیمەنی گۆشەیەک لە پارکی ئاڵا لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر پاركێك لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر چوارگۆشە كرایەوە كە زیاتر لە 32 هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆری تێدایە. هاوکات وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئەمساڵ چەند پارکێکی دیکەش لە شاری هەولێر دەكرێنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 3ـی ئاب، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پاركی نێو یەكتربڕی چوارڕیانی 120 مەتری لە شەقامی هەولێر-مووسڵ كرایەوە كە بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دروستكراوە و هەر لەلایەن نووسینگەی سەرۆكی حكومەتەوە بودجەی بۆ تەرخان كراوە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە نێو پارکەكە، زیاتر لە 10 هەزار دار و 22 هەزار گوڵی تێدایە، لەگەڵ دوو بیری ئاو و دوو عەمباری تێدایە و هەروەها نەخشەی ئاڵای کوردستان لەسەر ڕووبەری چوار هەزار و 12 مەتر دیزاین كراوە كە دیمەنێكی ناوازە بەو شوێنە دەدات لەگەڵ بوونی ئاڵایەكی دیكەی كوردستان بە تەنیشتیەوە بە بەرزی 50 مەتر، بەتایبەت ئەوانەی لە مووسڵەوە بەرەو هەولێر دێن یاخود بە فرۆكە بەسەر ئەو شوێنەوە تێپەڕدەبن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەشكرد، لە ئاییندەیەكی نزیكدا پشتێنەی سەوزایی لە دەوروبەری هەولێر دروستدەکرێت و ئەمساڵیش چەند پارکێکی دیکەش لە شاری هەولێر دەكرێنەوە.





زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






